سه‌عيد نورسى

07/21/2017 22:35:38

ساڵى 1876 له‌ گوندى (نورس)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى به‌دليسى باكوورى كوردستان له‌دايكبووه‌، هه‌ر له‌ منداڵييه‌وه‌ نيشانه‌كانى كه‌سێكى هه‌ڵكه‌وتووى تيادا ده‌ركه‌وتووه‌، بۆيه‌ نازناوى سه‌عيدى مه‌شهور و به‌ديع وزه‌مانى پێبه‌خشراوه‌، ساڵى 1907 پڕۆژه‌يه‌كى  بۆ دروستكردنى زانكۆيه‌ك له‌ شێوه‌ى (زانكۆى ئه‌زهه‌ر) به‌ناوى (مدرسه‌ ئه‌لزه‌هرا) بۆ خوێندنى ئايينى و بواره‌ جياوازه‌كانى تر له‌ ناوچه‌كانى باكوورى كوردستان پێشكه‌ش به‌ سوڵتان عه‌بدولحه‌ميد كردووه‌، يه‌كێكه‌ له‌ كاريگه‌رترين كه‌سايه‌‌تييه‌ ئيسلامييه‌كانى سه‌ده‌ى بيسته‌م، نزيكه‌ى(150)په‌يامى  له‌ژێر ناوى(ره‌سائيل ئه‌لنوور) نوسيوه‌، ئه‌م په‌يامانه‌ دواى كۆكردنه‌وه‌يان له‌ ساڵى1954 له‌چاپدراون. په‌يامه‌كان بۆ ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ زمانه‌ جيهانييه‌كان وه‌رگێڕدراون، هه‌ندێكيان له‌ به‌شێك له‌ زانكۆكاندا بوونه‌ته‌ مه‌نهه‌جى خوێندن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ په‌يامه‌كانيدا زۆر ناوى كورد و كوردستانى هێناوه‌، كه‌چى سه‌رجه‌ميان له‌لايه‌ن بڵاوكراوه‌كانه‌وه‌ سڕاونه‌ته‌وه‌، ناوبراو له‌23ى ئازارى 1960 كۆچى دوايى كردووه‌.