تینەگەیشتن لە ئایین لە ئاستی بەرزەوە

02/19/2017 21:28:27


تینەگەیشتن لە ئاین لەلایەن خەلكی دەرەوەی ئایین تارادەیەك ئاساییە ، بەلام بۆ ئەوانەی بروانامەیان هەیە یان مامۆستان و خەتی ئاینیشن ئەوەیان جیی هەلوەستەیە ، نمونەیەك باس دەكەین لەكەرتی تەندروستی دیاردەیەك هەیە كاتی دەرمان دەمینیتەوە یان نافرۆشری یان بەسەرچوە ، خاوەن دەرمان عەرزیك دەكات دەلیت هەرپزیشك وخاوەن عیادەیەك ئەو دەرمانەم بۆ سەرف بكات سەفەریكی دەرەوەی پیدەكەم بۆ ئەوروپا یان بۆ عەمرە ،هەلبەتە هەندی پزیشكی بە ویژدان هەرگیز رازی نەبووینە ، بەشیكی زۆریش رازی دەبیت دەرمانەكە دەرخواردی نەخۆشی هەژاربداو دوایش هەندیكیان عەمرەكەش دەكەن ، تینەگەیشتنە گەورەكە لیرەوەیە ئایا خیری عەمرەكە زیاترە یان گوناحی دەرمانەكە ؟ هیچ گومانی تیدانیە تاوانەكە ئەوەندە گەورەیە بە سەد عەمرەش هاوسەنگ نابیت .
مسعودعبدالخالق