كتێبى زمانى كورد

01/15/2017 22:05:57

ئيسماعيل ته‌ها

كتێبى( زمانى كورد) ئه‌وه‌نده‌ى من بزانم بچوكترين كتێبى مامۆستا مه‌سعوود محمده‌، به‌ڵام كتێبێكى تا برێى پڕ زانيارييه‌، نووسه‌ر له‌و كتێبه‌ باس له‌زمانى كورد ده‌كات، به‌تايبه‌ت باسكردنى په‌يوه‌ندى زمانى كورد به‌ ئاڤێستا پانتايه‌كى به‌رفراوانى له‌و كتێبه‌ گرتۆته‌وه‌، ئه‌وكتێبه‌ سه‌ره‌تا به‌ عه‌ره‌بى نووسراوه‌، دواتر مامۆستا حه‌كيم كاكه‌ ويس وريگێراته‌وه‌ سه‌ر زمانى كوردى, 
مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌د له‌وكتێبه‌ى باس له‌ به‌كارهێنانى وشه‌ى باو ده‌كات، ئه‌و پێى وايه‌ مادام وشه‌كه‌ له‌ ناو خه‌ڵك باوه‌ خه‌ڵك تێى ده‌گات ئاساييه‌ به‌كارى بهێنى، ده‌ڵێ هه‌ر وشه‌يه‌ك باو بێت من پێشوازى لێده‌كه‌م، هه‌ر وشه‌يه‌كيش باو نه‌بێت ئه‌گه‌ر له‌ ئاخاوتنى كوردى بتفێندرێته‌وه‌، خۆم له‌وه‌شيان لاده‌ده‌م، باكورديش بێت. 
 له‌باره‌ى پاكردنه‌وه‌ى زمانى كوردى له‌ وشه‌ى بێگانه‌ پێى وايه‌ كه‌وڵكردنى زمانه و پێدانه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌يه‌تى به‌زمانى فارسى له‌وه‌ خاتر جه‌مى ده‌كا، كه‌ به‌درێژايى مێژوو نه‌يتوانيوه‌ كوردى سه‌ربڕێ.