لێكچوه‌كانى نالى ومحوى!!

08/10/2016 18:00:36

نالى ومحوى دوو شاعيرى ديارى كوردن، خوێنه‌ر له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى ديوانه‌كانيان ئه‌و هه‌سته‌ى بۆ دروست ده‌بێت، كه‌ كاريگه‌رى نالى به‌ئاشكرا به‌سه‌ر شيعره‌كانى مه‌حويه‌وه‌ ديارى، ئه‌م جاره‌ له‌م شيعرانه‌ به‌ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ محوى ڕه‌گدانه‌وه‌ى شيعرى نالى به‌سه‌ره‌وه‌، دوور نيه‌، كه‌ محوى به‌هۆى شيعره‌ ره‌خنه‌يه‌كانى (نالى) يه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ شێخه‌كان ده‌گرێت، چونكه‌ نالى په‌يوه‌ست نه‌بووه‌ به‌ ته‌سه‌وف، به‌پێچه‌وانه‌ى مه‌حوى، خۆى كه‌سێكى سۆفى بووه‌.

واعيزم پرسي يه‌كێ شۆخانه‌ جوابي دامه‌وه‌
وه‌عزي چي سه‌ر لنگه‌ ده‌ستاري كڕه‌ي ده‌ستاري هات
شێخ توڕڕه‌ي مێزه‌و نه‌قڵ ونقوڵي هيچ وپوچ 
من به‌ توره‌ي يار ئه‌سيرم ئه‌و به‌كۆڵێ توره‌هات*

شێخى يو سه‌ر لنگه‌ ده‌ستاڕى به‌ده‌ستارى بزورگ 
ره‌ندم و، ده‌ستارى كه‌للـه‌ى من ده‌فه‌، نه‌ك مينده‌فه‌**.

ديواني مه‌حوي: لاپه‌ره‌: 92
** ديوانى نالى لاپه‌ڕه‌: 452