خۆشه‌ویستی له‌ نێوان (دڵ)ی قورئان و (دڵ)ی شیعردا

06/28/2016 10:08:22

كهسی قووڵبوو له خۆشهویستیدا، بۆ ئهوهی بگاته خۆشهویستی راستهقینهی ئاسمانی، دهبێت سهرسامییهكهی بگاته ئاستێك، خۆشهویستی ههموو بوونی داپۆشیبێت.

 

 

 

 

 

 

 

نكوڵی لهوه ناكرێت، كه قورئانی پیرۆز به گشتیی بۆته سهرچاوهیهكی گهوره بۆ تهواوی كهلهپووری رۆژههڵات، له نێویشیدا شیعر و ئهدهبیات به تایبهتیی. لهو ڕوانگهوه زۆر جاران نهگهڕانهوه بۆ كهلهپووری ئیسلامیی له كاتی لێكۆڵینهوه و خوێندنهوهی دهقی شیعریدا، ههروهها به چاوی ئێستا سهیركردن و لێڕامانی، گرفتی گهوره دێنێته ئاراوه و ئاسۆكانی بهردهم تێگهیشتن تهڵخ دهكات، ههر بۆیه زۆر جاران كهسانی دینداری قووڵ نهبووهوه لهم كهلهپووره، بڕیاری نابهجێ بهسهر تهواوی شیعردا دهدهن، پێیانوایه ئهم جۆره تێگهیشتن و ڕاڤهكردنه پێچهوانهی تێگهیشتنی ئایینیانه، له كاتێكدا سهرچاوهی سهرهكی ههر خودی ئایین به گشتیی و قورئانی پیرۆزه به تایبهتیی.

لهوهش بهرزتر ئهگهر سهرنج بدهین، ئهوا دهبینین خۆشهویستی، نهێنیی دروستبونی دروستكراوهكانه، ئهو پهیوهستبوونه پڕ بههایهی له نێوان خالیق و مهخلووقدایه، بۆته هۆی ئهوهی ڕهنگدانهوهی بهسهر تهواوی گهردووندا ههبێت. بۆیه‌‌ له كتێبه ئاسمانییهكان و به تایبهتیش قورئانی پیرۆزدا خودا هێنده پهسنی خۆشهویستانی خۆی دهكات. تهنانهت له رووی ژمارهشهوه وشهی (حب) به ههموو داڕشتنه جوداكانهوه (86) جار هاتووه، به داڕشتنی كردار له دهمی ئێستادا (75) جار هاتووه، كه بهڵگهیه لهسهر ئهوهی ئهم چهمكه كردارێكی ههمیشه ئامادهیه و تهنیا سێ جار له دهمی ڕابردوودا هاتووه. وێڕای ئهوهی واژهی تری نزیك لهم واتایهش هاتوون وهك (الرحمة، المودة، الَالفة، العشرة، المعاشرة).

جا ئهوهی سهرچاوهی خۆشهویستییهكهیه گرنگه بخرێتهڕوو، بهوهی دهبێته سهرچاوه و قهڵهمڕهوی كردارهكه، لهوهشدا ناچینه ململانێی نێوان مێشك و دڵ، كه له ئهدهبیاتی عیرفانیدا زۆر جاران دهبهریهك ڕادهچن و له دوو بهرهی عهقڵ و عیشقدا خۆیان دهبیننهوه. بهڵام له قورئانی پیرۆزیشدا ئهم گرنگیدانه به جیهانی دڵ و سۆز ئاشكرایه، دواتریش كاریگهرییهكهی بۆ شیعر و ئهدهبیاتیش گواستراوهتهوه. له ههمووشی گرنگتر ئهوهیه رووبهری باسكردنهكهی قورئان لهبهرچاو بگیرێت، تا دواتر هێڵه گشتییهكانی رووبهری خۆشهویستی له شیعردا ڕاڤهی پێچهوانهی بۆ نهكرێت.

دڵ ئهگهر مهڵبهندی خۆشهویستییه، ئهوا به چهند ئهندامێكی تر و قۆناغی تر گرێدراوه، كه سهرهتا له رووبهری فراوانی سینه (صدر)دا خۆی دهبینێتهوه. عاریفانیش لهژێر سێبهری چهمكهكانی قورئانهوه قۆناغبهندییان بۆ پلهكانی خۆشهویستی كردووه، پێیانوایه یهكهمین ههنگاو بۆ دهستپێكردنی خۆشهویستی، بریتییه له سینهپاككردنهوه، ههر لهبهرئهوهش پهروهردگار له (ألم نشرح لك صدرك)الشرح/1، وشهی (صدر)ی هێناوه (قلب)ی نههێناوه، چونكه یهكهم قۆناغی دهستپێكردنی خۆشهویستییه تایبهتییهكه، ئهوهیه دهبێت كهسهكه سینهی وهها پاك بكرێتهوه، به ڕادهیهك بۆ ههموو مرۆڤایهتی خۆشهویستی ببهخشێتهوه و ڕق له چاڵ بنێت. ئهم سینه فراوانییه وهك سندوقێك وایه كه دڵ و پهرده و قۆناغهكانی تری تێدا بێت، بۆیه له دڵ گشتیتره. ههر لهبهر ئهوهشه له ناو شیعریشدا ههمان ئهم كاریگهرییه دهبینرێت و دڵ دهخرێته ناو چوارچێوهی سینهوه، بێ ئهوهی یار ببینێت لهتاو ئازاری ئهو، دڵی ئازار دهبینێت:

بهوهم زانی له باخا چقڵی گوڵ ههڵچهقیه داوێنی

كه لێره دڵ له سینهیدا برینی نهشتهری دێشی / دیوانی مهحوی302

ئهم حالهته به كردهیی له پێغهمبهر (دروودی خوای لهسهر بێت) ڕوویدا، به جۆرێك وێڕای دژایهتی كرانی به ههموو شێوه و شێوازێك، بهڵام ئهو ههر به میهرهبانی و پهیامی خۆشهویستییهوه مایهوه. ئهگهر قۆناغی سینه به كردهیی بهم شێوهیه بهرهو پاكی و كامڵبوون بچێت، ئهوا چونكه قۆناغهكان وهك ئهڵقهی زنجیره به یهكهوه بهستراون، له قۆناغهكانی تریشدا سهركهوتوو دهبێت. جا له قۆناغی دووهمدا، كه بهلای عاریفهكان ناوێكی تری بۆ داندراوه، بهوهی دڵ چوار پهردهی ههن، بۆ ئهوهی مرۆڤ به تهواوی بگاته لوتكهی خۆشهویستی، ئهوا دهبێت له دیوی دهرهوه بۆ كڕۆكهوه پهردهكانی (صدر، قلب، فوئاد، شغف) ببڕێت، ئهوجا كهسهكه وێڕای ڕاستگۆییهكهی دهبێته خاوهنی كهسێتییهك كه له رووی رۆحهوه هێند مهزن دهبێت، ههندێك ههست و سۆزی ساویلكانه ههڵیناخهڵهتێنێت.

پهرده و قۆناغی دووهمی دڵ لهناو ئهدهبیاتی عیرفانیدا بریتییه له وشهی دڵ (قلب)، كه له قورئانیشدا له مهقامی جۆراوجۆردا هاتووه، لهگهڵ پهردهی پێش خۆی جودایه، بهوهی بهره بهره بهرهو نزیكبوونهوه له خۆشهویستی ڕاستهقینه دهچێت، بهڵام دهشگونجێت لهم مهقامهدا مرۆڤ تووشی زهلاندن بێت و ههڵزهلێت، چونكه خودی وشهكهش له زمانی عهرهبیدا له (قلب یقلب تقلیبا) هاتووه، به مانای وهرگهڕان و ههڵگێڕ و وهرگێڕ دێت. لهم قۆناغهدا ئهگهر ئامادهكاریی رۆحی بۆ نهكرابێت، ئاسان پهشیمان دهبێتهوه، ههندێكجار نهخۆش دهكهوێت (في قلوبهم مرض) البقرة/10 و تا دهگاته ئهوهی ناتوانێت قۆناغهكه ببڕێت و ههر له شوێنی خۆیدا مۆری دهرنهچوونی لهسهر دهدرێت (ختم الله على قلوبهم) البقرة/7. ئهم قۆناغه پهیوهندی به بیركردنهوهیهكی سهربهخۆیانهی مرۆڤیش ههیه، بهوهی مرۆڤ ئازاده لهوهی كام ڕێگا ههڵدهبژێرێت، چونكه دڵ لێرهدا به دهربڕینه قورئانییهكه یهكسان دهبێت به عهقڵ (إن في ذلك لذكري لمن كان له قلب) ق/37 و (فتكون لهم قلوب يعقلون بها) الحج/46، تهنانهت له رووی زانستی پزیشكیشهوه پهیوهندییهكی دهماریی پتهو له نێوان دڵ و مێشك ههیه. ئهم پهیوهندییه بهو واتایه دێت كه مێشك سهرپهرشتی كاری دڵ دهكا و لهكاتی سڕكردنی ههموو ئهندامهكانیشدا ئهم پهیوهندییه لهنێوان ئهم دوو ئهندامه ههر دهمێنێت. جا زۆربهی ههره زۆری خهسڵهتهكان لهم قۆناغ و پهردهیهدا گیریان خواردووه، تهنانهت له قورئانی پیرۆزدا نزیك به (24) خهسڵهتی دڵ هاتوون و ئهم پهردهیهش پشكی شێری بهردهكهوێت، وهك (البلوغ، التقلب، الاقفال، الطبع، الختم، الرين، الغلف، الَاكنه، المرض، الحصر، الشد، القسوه، القذف، الالقاء، الزيغ، الاشمئزاز، الريبه، الحسره، الغمره، الغفله، اللهو، شتي..).

كه نۆرهی پهردهی سێیهم دێت، واته پهردهی دووهم به سهلامهتی بڕدراوه و له (فۆاد)دا كه پهردهی سێیهمه، باره مهعنهوییهتهكه جودایه، بهوهی خودی وشهی (فؤاد) له (فأد) و برژانی نان و كولێره و گۆشت هاتووه، یان كاتێك گۆشت لهسهر پشكۆ دهبرژێت، ئهو كاته دڵ تهندووره كه سوتهمهنییه و شوێنی ههست و سۆزێكی كامڵ بووه، لهلایهكی دیكهوه بهڵگهی گهرموگوڕی دڵ دهگهیهنێت و گهرمایی راستهقینه لهم شوێنهوه دڵ دادهپۆشێت، به واتای دیكه به پارچهیهك له دڵیش هاتووه. ئهم گرنگیدانهی قورئانی پیرۆز به وشهی (فؤاد) دهرخهری قۆناغێكی ڕاست و دروست و پاكی خۆشهویستییه كه له ڕێگای دڵێكی فوئادهوه سهرچاوه دهگرێت، لهبهرئهوهشه خۆشهویستی دایكی (موسا پێغهمبهر) به (دل= قلب)هوه گوزارشت ناكرێت، بهڵكو لهبهر گهرمی و پاكی و تین و هێزی خۆشهویستییهكه (دڵ= فؤاد)ی بۆ دادهنرێت (وأصبح فؤاد أم موسي فارغا) القصص/10. پێگهشی لهناو دڵدا بهلای (ترمزی)یهوه وهك مزگهوتی حهرامه له شاری مهككه، یان وهك فتیلهی چرایه لهناو چراداندا، ئهمهش شوێنی مهعریفهت و یادهوهری و ڕوانینه و له ناوهڕاستی دڵدایه، دڵیش له ناوهندی سینهدایه.

ههرچی پهردهی چوارهمه كه بهلای ههندێ له عاریفان (شغف) و بهلای ههندێكی تر (اللب)ی بۆ داندراوه، دوا پهردهیه و كهم كهس دهتوانێت بیگاتێ، وهك رۆشناییه لهناو چاودا، وهك ڕووناكاییه لهناو چراداندا، ههموو ئهمانهش پارێز و داپۆشهری ژوورهوهیه، نووری یهكتاپهرستی، نووری تاكانهیی و نووری میری ههره مهزن لێرهوه سهرچاوهكهی دهبینرێت[1].

جا لهناو شیعردا ئهم قۆناغانه به چهند چهمكێكی تر دهبهسترێنهوه، به گوێرهی تێگهیشتن و قووڵبوونهوه له قورئان و حالهته عیرفانییهكه، بۆیه زۆر جاران نوور، رووناكی، پلهكانی رۆح، باوهڕ، مهعریفهت، یهكتاپهرستی و .....هتد، و گهیشتن به پهروهردگار دهبنه بناغهی ئهم چوار پهرده، شاعیر به گوێرهی پێگهیشتنی خودی خۆی مامهڵهیان لهگهڵ دهكات. بۆ وێنه به ڕای ترمزی و پشتیوانی ههندێ زانای دوای خۆی، ئهم پهردانه چهمگهلی دیكهی ئایینی لهگهڵ خۆیان دهبڕن، بهڵام به ڕهچاوكردنی ههر بنهما و قۆناغهكهی خۆی. وهك ئهم خشتهیهی خوارهوه[2]:

سينة دلَ (قلب) فوئاد الشغف (اللب)
نوورى ئيسلام نوورى باوةرِ (ئيمان) نوورى مةعريفةت نوورى يةكتاثةرستى
مسولَمان باوةرِدار (موئمين) عارف يةكتاثةرست (الموحد)
زانستى شةريعةت كرِؤك و ديوى ناوةوة(الباطن) رِوانين ضاكةو منةتى خوا لةسةر
نةفسى ئةممارة نةفسى مولهةمة نةفسى لةووامة نةفسى دلَنياكةرةوة(مطمئنة)

 

جا لێرهدا به سهرنجدان له خشتهكه‌‌، دهردهكهوێت، كه ئهم خشتهیه له قورئان و سوننهت و كهلهپووری زانایان سهرچاوهی گرتووه، مامهڵهكردن لهگهڵ شاعیرانی وهك جزیری، شێخ نورهددین بریفكانی، مهحوی، مهولهوی، خاكی، ....هتد دهبێت به گهڕانهوه بێ بۆ ئهم كهلهپووره، ئهگهرنا ناتوانرێت هێڵه گشتیی و تایبهتییهكانی شیكردنهوهی دهقی شیعری دهستنیشان بكرێ، بهتایبهتیش رهچاونهكردنی، دهبێته هۆی ئیشكالییهتی تێگهیشتن، بهتایبهتیش لهوهدا كه له كوردیدا مهرج نییه (فوئاد و شغف) بێن، بهڵكو خهسڵهتهكانیان دێن و به لهسهرخۆچوون و هۆگربوون و ئازارچهشتن تا دهگاته سوتان، پهردهی سێیهم و چوارهمی دڵی پێ دهناسرێتهوه.

زۆر جاریش لهناو كهلهپووردا به تێپهڕبوونی كات چهمكهكه گۆڕانی بهسهرداهاتووه و ههموو ئهم پلانه به چهمكی مێینه (مؤنث) دهربڕاون، ئهمهش له روانگهی ئهو تێگهیشتنهی پێیوایه دهبێت خۆشهویستی خالیق له جوانترین مهخلووقدا ڕهنگ بداتهوه، له سۆنگهی نهبینینی خۆشهیست به چاوی سهر، جا ئهمه بۆ خودا. جاری واشه بۆ ڕابهر یان بۆ پێغهمبهر (دروودی خوای لهسهر بێت)، یان بۆ كهسێكی دیاریكراو، زاراوهكان و ئهو وشانهی بهكاردێن ههوڵدهدرێن وشهی مێینه بن، تا پێیان وابێت چۆن لهناو دروستكراوهكانی مرۆڤدا، مێینه جوانترین دروستكراوه، بۆیه دهبێت له چاوی ئهو جوانییهدا بڕوانرێته جوانی یار كه له مرۆڤێكهوه دهست پێدهكات تا خودا.

ئهم ڕوانینهی سهرهوه بۆ ئهوهمان دهبات، كه دهشێت عاشق، یان كهسی قووڵبوو له خۆشهویستیدا، بۆ ئهوهی بگاته خۆشهویستی راستهقینهی ئاسمانی، دهبێت سهرسامییهكهی بگاته ئاستێك، خۆشهویستی ههموو بوونی داپۆشیبێت، لهبهرئهوهشه (شغف) به بههێزترین جۆر هاتووه و لهبارهی بهسهرهاتهكهی یوسف پێغهمبهریشهوه به (قد  شغفها حبا) یوسف/30، له قورئاندا دهربڕدراوه. جا كهرهستهی ئهم سهرسامبوونه زۆر جار له جوانیدا مرۆڤ مهست دهبێت، مهستێكی مهعنهوی، كه قورئانیش بهمهی راستهقینهكه كه ههوێنی خۆشهویستییه، به (شرابا طهورا) الانسان/21، ناوی دههێنێت، ئهم شهڕابه ئیلاهییه ههمان كهرهستهی دونیایی ههڵگرتووه، ئهگهر تهفسیره عیرفانی رۆحییهكهی بۆ نهكرێت، تێگهیشتنهكه تووشی زهلاندن دهبێت. ئهو كاته له بهرامبهر ئهم دێره شیعرهی مهحوی تێگهیشتنهكان ئاوهژوو دهبنهوه:

لهسهرخۆچوونه شهیدابوونه قورپێوانه سوتانه

ههتا مردن مهحهببهت ئیشی زۆره ڕیزی لێدهگرم/ دیوانی مهحوی219

تهنانهت ڕوانینهكان بۆ شیكاركردنهكه هێنده ورد دهبنهوه، حیساب بۆ وشهی مهحهببهت دهكرێت، كه بۆچی هاوواتای دیكه بهكارنههاتووه، واته خودی ئهم بهكارهێنانهش كهلهپوورێكی دیكهی لهپشته كه دهشێت لهگهڵ چهمكی دیكهدا جوودا بێت. چونكه به لای كهسێكی وهك (سوهرهوهردی)، عیشق له مهحهببهت تایبهتیتره، چونكه ههمو عیشقێك مهحهببهته، بهڵام ههموو مهحهببهتێك عیشق نییه، مهحهببهت له مهعریفهت تایبهتتره، چونكه ههموو مهحهببهتێك مهعریفهی ههیه، بهڵام ههموو مهعریفهیهك مهحهببهتی نییه. یهكهمین پایه مهعریفهت و دووهمین مهحهببهت و سێیهمین عیشقه... ناتوانی به جیهانی عیشقیش بگهیت، تا له مهعریفهت و مهحهببهت نهگهیت[3]. بۆیه ئهگهر شێوهی واتاكانی خۆشهویستی سۆفییانه (الحب الصوفی) له میراتی سۆفییانهدا بپشكنین، ئهوا له پێناسهكانی ههریهكه له ناوداران و ڕابهرانی ئهو بواره وهك سڕی سهقهتی، جونهیدی بهغدادی، شبلی، حهللاج، سمنون ئهلمحب، حسین ئهنوری، ئهبو یهعفوب ئهلسوسی و ئیبراهیم ئهلخهواس بۆ خۆشهویستی سۆفییانه بڕوانین، ئهوا به درێژایی چهندین سهده له دهربڕین و كتێبهكانیاندا، له جیاتی وشهی (الحب) وشهی (المحبه)یان بهكارهێناوه، كه مهحببهت له زمانی عارهبیدا وشهیهكی مێینهیه، ئهمهش له وشهی (الحب) ڕهوانتر و ناسكتره‌‌، شكۆمهندی زیاتری پێوه دیاره، بهتایبهت كه ناوهڕۆكهكهش و بابهتهكهش تهنیا لهسهر خۆشهویستیی خودایی بێت. حهللاج له دیارترین ئهو كهسانهیه له شیعر و پهخشانهكانی لهم ڕێرهوه لایداوه ‌‌و وشهی (الحب)ی بهكارهێناوه[4].

ههموو ئهم روانینهی سهرهوه بۆ ئهوهبوو، بڵێن، كه زۆربهی داڕشتنهكانی (دڵ)ی شیعری، له دهقی كلاسیكدا، دهبێت ڕهچاوی (دڵ)ی قورئانی و جۆرهكانی بكرێت، چونكه وهك چۆن جۆرهكانی دڵی قورئانی لهگهڵ چهمكی تردا بهندیواردهبن و پله و مهقامهكانیان جودایه، ئهوا به ههمان شێوه له ههمبهر ههموو دڵهكانی شیعری كلاسیكدا، كردهیهكی خۆشهویستی ههیه، ئهم كرده خۆشهویستییهش ڕاڤهكردن و مهبهستهكهی گران دهوهستێت، ئهگهر بۆ ئهو قۆناغبهندی و پهردانه نهگهڕێندرێنهوه و به تاڵه موو لهیهكدی جودا نهكرێنهوه[5].

 

سهرچاوهو پهراوێز:

 


[1] بيان الفرق بين الصدر والقلب والفؤاد واللب، ابى عبدالله محمد بن على الحكيم الترمذى (ت320هـ)، د. يوسف وليد مرعى، مؤسسة آل البيت الملكية للفكر الاسلامي، عمان، الاردن، 2009، ص4.

[2] سهرچاوهی پێشوو، ل2.

[3] سهروردى شيخ اشراق مديحة سراى نور، نطارش عطاءالله تدين، ضاث ضهارم، انتشارات تهران، 1388، ص322.

[4] الحب في التصوف الاسلامى، ابن عربي نموذجا، يحيى الراضى، دار التكوين للتأليف والترجمة والنشر، دمشق، الطبعة الاولى، 2009، ص72.

[5] ئةمة دةروازةيةكة بؤ جوداكردنةوةى ضةمكةكان لةيةكترى، بؤية بوارى ئةوة نيية بة شيَوةى ثراكتيكى هةموو جؤرةكان لة شيعردا بيَنينةوة، ئةمة بؤ باسيَكى ديكة هةلَدةطرين.