مامۆستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس (1899- 2005ز)

06/06/2016 13:09:47


له‌ حوجره‌كانی كوردستاندا هه‌موو خوێندنه‌كانی ته‌واو كردوه‌، له‌ مه‌لایه‌تی مزگه‌وته‌وه‌ ده‌ستی پێكردوه‌ تا بوه‌ته‌ سه‌رۆكییه‌كێتی زانایانی موسڵمان له‌ عێراق، زیاتر له‌ هه‌شتا كتێبی كوردی،عه‌ره‌بی‌و فارسی له‌بواری شه‌رعی‌و زانستی‌و ئه‌ده‌بیدانووسیوه‌، فه‌رموده‌ناسی گه‌وره‌و ڕابه‌ری گشتیی برایانی موسڵمان شێخ عه‌بدولفه‌تاح ئه‌بو غوده‌، له‌پاش سه‌ردانێكی‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مامۆستای موده‌ریسدا ده‌ڵێت "به‌بڕوامدا نه‌ده‌هات له‌ به‌غدادا كه‌سانی وه‌ك شافیعی هه‌بن له‌زه‌مانی خۆیدا بگره‌ له‌ویش زیاتره‌".
هێمنی شاعیر ده‌ڵێت "هه‌موو كوردێكی پاك, چاك, دیندار, دڵسۆز و ئه‌ده‌بدۆست ئه‌گه‌ر به‌دڵ‌و گیان خۆی به‌منه‌تبارو قه‌رزاری مامۆستای هێژاو زانای كورد مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس نه‌زانێت ناهه‌قی ده‌كات".