مورته‌د و مونافیق و بۆیان هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا بژین

12/12/2015 19:29:42

 

 

 

 


 



 

جاری واهه‌یه‌ خه‌ڵكه‌ ئیسلامییه‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر وتت: برایانی عه‌لمانی، برایانی مه‌سیحی، واده‌زانێت له‌ دین ده‌رچوی

 

 

م. عه‌لی باپیر: مورته‌د مونافیق و بۆیان هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا بژین چ سه‌رانه‌ بدات چ نه‌دات

ئا: گۆڤاری خاڵا

 

 

خاڵا: كاتێك كه‌ ئایینی ئیسلام هات، چه‌ند ئایینێكی تر هه‌بوون كه‌ ئیسلام هات مامه‌ڵه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵیان چۆن بوو؟ 

م. عه‌لی باپیر: پێش هه‌موشتێك من ده‌ستخۆشیتان لێده‌كه‌م به‌ ده‌ركردنی گۆڤاری خاڵ، هیوادارم سه‌ركه‌وتوبن و ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆ گۆڤاره‌كه‌تان تۆماركردووه‌ به‌ باشترین شێوه‌ بیانهێننه‌دی.

ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێكی زۆر گرنگه‌ و له‌ رۆژگاری ئه‌مڕۆشدا نه‌ك هه‌ر موسڵمانان، هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌ گشتی پێویستی پێیه‌تی كه‌ به‌رچاویان تێیدا روونبێت، ئیسلام دیاره‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كه‌ له‌و زنجیره‌یه‌ی كه‌ له‌ ئاده‌مه‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌ (سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ ئه‌ویش بریتییه‌ له‌ ناردنی هیدایه‌تی خوا بۆ به‌شه‌ر، خوای په‌روه‌ردگار له‌و رۆژه‌وه‌ی ئاده‌می له‌سه‌ر زه‌وی داناوه‌ په‌یتا په‌یتا به‌ پێغه‌مبه‌رانی خۆیدا (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) به‌رنامه‌ی بۆ ناردوون بۆ مرۆڤ به‌پێی بارودۆخ و ئه‌و ژینگانه‌ی تێیداژیاون تاكو هه‌م ژیانی تاكی و هه‌م ژیانی خێزانیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیی خۆیانی پێ رێكبخه‌ن، كه‌واته‌ ئیسلام وه‌كو خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی (الاحقاف)دا پێغه‌مبه‌ری خاته‌م ده‌فه‌رموێ‌ (قل ما كنت بدعا من الرسل)، من داهێنراوێك نیم له‌ناو داهێنراواندا منیش یه‌كێكم وه‌كو ئه‌وان، پێغه‌مبه‌ر (سه‌لات و سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ بوخاری و موسلیم گێڕاویانه‌ته‌وه‌ زۆرجوان ئه‌وه‌مان بۆ وێناده‌كات كه‌ كاری پێغه‌مبه‌ری خاته‌م بریتیبووه‌ له‌كاری ته‌واوكاری له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رانی دیكه‌، ده‌فه‌رموێت "وێنه‌ی من و وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی پێش من وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌سێك كۆشكێكی دروستكردووه‌، زۆر جوان رێكیخستووه‌ جگه‌ له‌ گۆشه‌یه‌ك له‌ گۆشه‌كانی به‌ردێك ماوه‌ دابنرێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌ده‌وری ئه‌و كۆشكه‌دا هاتن و ده‌چوون ده‌یان وت كۆشێكێكی زۆر جوانه‌ خۆزگه‌ ئه‌و به‌رده‌ش دابنرابایه‌، من ئه‌و به‌ردی كۆشه‌یه‌م و من كۆتایی پێغه‌مبه‌رانم". ئه‌وه‌ به‌راستی زۆر گرنگه‌ ئێمه‌ی موسڵمان ئاوا له‌ ده‌می پێغه‌مبه‌ری خۆمانه‌وه‌ ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌بیستین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خاته‌م وا سه‌یری خۆی و به‌رنامه‌كه‌ی خۆی كردوه‌ كه‌ كاری پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆی ته‌واو ده‌كات، به‌رنامه‌كه‌شی بریتییه‌ له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌ك دوا ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و زنجیره‌ كتێب و به‌رنامه‌یه‌یه‌ كه‌خوای په‌روه‌ردگار به‌ پێغه‌مبه‌راندا ناردوونی بۆ رێكخستنی ژیانی مرۆڤایه‌تی.

خاڵ: كه‌واته‌ ئیسلام به‌زۆر شوێنكه‌وتی ئایینه‌كانی تر ناچار ناكات شوێنی بكه‌ون ؟

م. عه‌لی باپیر: ویستم ئه‌مه‌ باسبكه‌م، ئیسلام هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا به‌و جۆره‌ وا ته‌ماشای خۆی ده‌كات كه‌ به‌رنامه‌یه‌ك نییه‌ له‌ به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌كانی تردا، به‌ڵكو به‌رنامه‌یه‌كه‌ له‌ ریزی ئه‌واندا، قورئان چۆن پێناسه‌كراوه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ سوره‌تی مائیده‌دا باسی كردووه‌، كتێبمان بۆ تۆ ناردوه‌ دوای ئه‌وه‌ باسی ته‌ورات و ئینجیل ده‌كات  كه‌ بۆ یه‌هود و نه‌سرانیه‌كان هاتووه‌، 

دةفةرمويَت  (وأنزلنا إليك الكتاب بالحق مصدقا لما بين يديه من الكتاب ومهيمنا عليه) واته‌ ئه‌گه‌ر كه‌موكوڕی و لادانێك تێیاندا روویدابێت راستی ده‌كاته‌وه‌، ئێمه‌ی موسڵمان ئاوا سه‌یری كتێبی خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ دوا كتێبی خوایه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی نه‌ك تاكه‌ كتێب بێت، به‌و جۆره‌ سه‌یری پێغه‌مبه‌ری خۆمان ده‌كه‌ین كه‌ دوا پێغه‌مبه‌ری خوایه‌ بۆ مرۆڤایه‌تی، نه‌ك تاكه‌ پێغه‌مبه‌ربێت، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر( دوردی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رمانی پێكردوین ده‌فه‌رموێت (لا تفضلوا بين الأنبياء) هه‌ڵبژاردن مه‌كه‌ن له‌ناو پێغه‌مبه‌راندا،  خوای په‌روه‌ردگار ئومه‌تی فێركردووه‌ له‌كۆتایی سوره‌تی (البقره‌) ده‌فه‌موێت (آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مِن رَّبِّهِ وَالْمُؤْمِنُونَ ۚ كُلٌّ آمَنَ بِاللَّهِ وَمَلَائِكَتِهِ وَكُتُبِهِ وَرُسُلِهِ لَا نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّن رُّسُلِهِ) جیاوازی ناخه‌ینه‌ نێو هیچ كام له‌ پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت)، ئێستا دێمه‌ سه‌ر وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی ئێوه‌ش، ئه‌و كرانه‌وه‌ و ئه‌و ته‌بایی و ئه‌و هاوكاریی و سه‌ماحه‌ته‌ی له‌ ئیسلامدا هه‌یه‌، هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هه‌روابوون (سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت)، به‌ڵام هی ئه‌وان گۆڕدراوه‌، هه‌موو كتێبه‌كان هه‌روابوون، به‌ڵام ده‌ستكاری كراون (يحرفون الكلم عن مواضعه ونسوا حظاً ما ذكروا به) ئه‌وه‌ی كه‌ له‌بیریانچووه‌ و ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریان كردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كتێبه‌كانی تێكداوه‌، ئه‌گینا كتێبه‌كانی خوا هه‌موو فه‌رمایشتی خوان، پێغه‌مبه‌رانی خوا ( سه‌لامی خوایان له‌سه‌ر بێت) له‌و ڕووه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوان و په‌یامی خوایان بۆ دێت، هه‌موو له‌یه‌ك ئاستدان، به‌ڵام دیاره‌ هه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌ له‌ به‌رنامه‌كه‌یدا ئه‌و هه‌لومه‌رج و بارودۆخه‌ تایبه‌ته‌ی ره‌چاوكراوه‌، بۆیه‌ زایانان وتویانه‌ (الدین واحد والشرائع متعدده‌)، یه‌ك دینه‌ به‌ڵام به‌رنامه‌كان جۆراوجۆرن، ئه‌و به‌رنامه‌ حه‌قه‌ی كه‌ خوا به‌ پێغه‌مبه‌ری خاته‌مدا ناردویه‌تی نه‌هاتووه‌ ئه‌وانه‌ی پێشخۆی هه‌ڵبوه‌شینێته‌وه‌، به‌ڵكو هاتووه‌ یه‌كه‌م به‌راستیان ده‌زانێت وه‌كو ئه‌سڵه‌كه‌یان، ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریان تێداكرابێت چاكیان ده‌كات و به‌سه‌ریانه‌وه‌ چاودێره‌، به‌شێكیش له‌وه‌ی كه‌ خوای په‌روه‌رگار به‌ پێویستی نه‌زانیوه‌ لێی گه‌ڕاوه‌، كه‌ ده‌ڵێت بۆ قیامه‌ت هه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ وه‌رده‌گیرێت (وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ) زۆرێك له‌ مه‌لایه‌كان ئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌خوێننه‌وه‌ له‌ غه‌یری شوێنی خۆیدا به‌كاری ده‌هێنن، هه‌ركه‌سێك جگه‌ له‌ ئیسلام هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تر بخوازێت لێی وه‌رناگیرێت (وهو فى الاخرة من الخاسرين) لةراستيدا ئةو بؤ قيامةتة، بةلآم لة دونيادا (لكم دينكم ولي دين) جا خؤ ئةكةر وانةبيَت ئةى ضؤن (لا إكراه في الدين) جێبه‌جێ ده‌بێت،  زۆركردن نییه‌ له‌ دیندا، ئه‌سڵه‌ن مرۆڤ له‌م سه‌رزه‌ویه‌دا دانراوه‌ تاقییبكرێته‌وه‌، به‌بێ‌ ئازادی هیچ كه‌سێك ناتوانێت تاقیبكرێته‌وه‌ ده‌بێت مرۆڤ ئازادبێت، چۆن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، كه‌ی وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌، به‌ده‌ستخۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌بێت به‌كه‌ڵكی تاقیكردنه‌وه‌ هه‌رنایه‌،  بۆیه‌ ئیسلام نه‌هاتووه‌ ته‌نیا خێر و به‌ره‌كه‌تی بۆ موسڵمانان بێت، ئه‌وه‌ زۆر جێی سه‌رنجه‌ نه‌ قورئان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌، نه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌، خوا پێغه‌مبه‌ری بۆ ئه‌وه‌ن ادووه‌ ده‌فه‌رموێ‌: (وما أرسلناك إلا رحمة للعالمين) نه‌ی فه‌رمووه‌ (رحمة للمسلمين)، قورئان (ان هو الا ذكر للعالمين) نه‌ی فه‌رمووه‌ (ذكر للمسليمين). كه‌واته‌ قورئان و پێغه‌مبه‌ر  هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌توانن لێیان به‌هره‌مه‌ند ببن، ئه‌وه‌ی ئیمانی پێدێنێت ئه‌وه‌ بۆ دنیا و قیامه‌ت لێی به‌هره‌مه‌نده‌، ئه‌وه‌ی ئیمانی پێناهێنێت له‌دنیا لێی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت، ده‌توانێت  و زۆری لێناكرێت، له‌به‌ر چی زۆری لێناكرێت من له‌ كتێبی چواره‌می ئیسلام و ده‌وڵه‌تداریدا له‌ به‌رگی چواره‌میدا هه‌روه‌ها، له‌ به‌رگی هه‌شته‌می كتێبی (لإسلام كما يتجلى في كتاب الله عزوجل) نزیكه‌ی 500 لاپه‌ڕه‌یه‌ هه‌موو كتێبه‌كه‌م  ته‌رخانكردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام چۆن سه‌یری خه‌ڵك ده‌كات و چۆن مامه‌ڵه‌یه‌ان له‌گه‌ڵ ده‌كات، ئه‌و قه‌زیه‌، قه‌زیه‌یه‌كی زۆر هه‌ستیار و گرنگه‌ و به‌هه‌ڵه‌داچونیشی زۆر تێدایه‌، تێپه‌ڕاندن و به‌زایه‌دانی زۆری تێدایه‌، هه‌ندێك لای تێپه‌ڕاندن ده‌گرن، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه‌یان له‌ كه‌لله‌دایه‌ هه‌چی دینه‌ له‌ ئیسلامدا بیتوێننه‌وه‌، هه‌رچی ئومه‌ته‌ له‌ ئومه‌تی ئیسلامیدا بیتوێننه‌وه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار وای دانه‌ناوه‌ خوای په‌روره‌دگار ده‌فه‌رموێت (ولو شاء ربك لآمن من في الأرض كلهم جميعا أفأنت تكره الناس حتى يكونوا مؤمنين)، لة شويَنيكى تر دةفةرمويَت (ولو شاء ربك لآمن من في الأرض كلهم جميعا أفأنت تكره الناس حتى يكونوا مؤمنين).

خاڵ: هه‌ندێك له‌و گروپه‌ توندڕه‌وانه‌ی كه‌ ئه‌و بۆچونه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر وه‌كو داعش، ئه‌مانه‌ گوایه‌ پشت به‌ فه‌توای هه‌ندێك زانا ده‌به‌ستن له‌ نموونه‌ی ئیبن ته‌یمییه‌؟

م. عه‌لی باپیر: ئیمامی مالیك رۆژێك لای گۆڕی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) راوه‌ستابوو، فه‌رموی هه‌موو كه‌سێك قسه‌ی لێوه‌رده‌گیرێت و به‌سه‌ریشیا ده‌درێته‌وه‌ جگه‌ له‌ خاوه‌نی ئه‌م گۆڕه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ( درودی خوای له‌سه‌ربێت)، زانایان بنه‌مایه‌كیان داناوه‌، ده‌ڵێن قسه‌ی زانایان به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر ده‌هێندرێته‌وه‌، به‌ به‌ڵگه‌ ناهێنرێته‌وه‌، واته‌ نابێت بڵێت ئه‌وشته‌ حه‌ڵاڵه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیبن ته‌یمییه‌ وای وتوه‌، به‌ڵكو ده‌بێت بڵێت ئیبن ته‌یمییه‌ به‌ڵگه‌ی چیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌، ئه‌مجا ئایا ئه‌و قسانه‌ راستن كه‌ ئه‌وان به‌ به‌ڵگه‌ ده‌یهێننه‌وه‌، پێش قسه‌ی زانایان و ئیبن ته‌یمییه‌ هه‌ر ئایه‌ت و فه‌رموده‌كانیش ته‌حریف ده‌كه‌ن، جارێكیان مه‌ترانی مه‌سیحییه‌كان هاتن بۆلام وتی من سه‌رۆكی مه‌سیحییه‌كانی موسڵ، دهۆك، كه‌ركوك، هه‌ولێر و هه‌مویم، هه‌ندێك قسه‌م له‌گه‌ڵداكردن، وتم ئه‌وه‌ی كه‌ داعش به‌ ده‌ رۆژ كردیان له‌ موسڵ و ده‌وروبه‌ری ئه‌گه‌ر ئیسلام له‌ ماوه‌ی 13 سه‌ده‌دا كردبای تاكه‌ یه‌هودیه‌ك  یان مه‌سیحییه‌ك نه‌ بوزاییه‌ك، یه‌زیدیه‌ك  و غه‌یری موسڵمانت له‌ وڵاتی ئیسلامیدا نه‌ده‌بینی، ئه‌وان به‌ ده‌ رۆژ هه‌موویان پاكتاو جێوماڵكرد، له‌راستیدا ئه‌وه‌ی داعش و غه‌یری داعش ده‌یكه‌ن كه‌ وجودی غه‌یری خۆیان ره‌فزده‌كه‌ن پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه‌، یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵگا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) دروستیكردوه‌ كۆمه‌ڵگای موته‌عه‌دید بوو، كۆچكه‌ران بۆخۆیان چه‌ند عه‌شیره‌تێك بوون، عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌وكاته‌ وه‌كو حزبه‌كانی ئێستابوون، پشتیوانان چه‌ند عه‌شیره‌تێك بوون،  دوو سه‌ره‌كی ئه‌وس و  خه‌زره‌ج، جوله‌كانیش سێ تیره‌بوون، هه‌ندێك له‌ موشریكه‌كانی دیكه‌ش بوون، هه‌ندێك نه‌سرانیشی تێدابوون، واته‌ كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌مانای وشه‌ فره‌یی تێدابوو.

خاڵا: له‌ ده‌ستووری  مه‌دینه‌دا هاتووه‌ (الیهود امه‌ من دون الناس) ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی  كه‌ له‌ ئیسلامدا كه‌مایه‌تی نییه‌، كه‌مینه‌ بێت یان كه‌مینه‌ نه‌بێت  هه‌مووی حه‌قی خۆی هه‌یه‌؟

م. عه‌لی باپیر: خۆی كه‌مینه‌ ئه‌گه‌ر سه‌یری قه‌باره‌ و حه‌جم بكه‌ین كه‌ ئه‌ویان له‌و كه‌متره‌ ئه‌وه‌جیایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێته‌ سه‌ر ماف و واجبات كه‌ ئێمه‌ سه‌یری وه‌سیقه‌ ده‌كه‌ین، محه‌ممه‌د حه‌میدوڵا له‌ كتێبه‌كه‌ی خۆیدا

(الوثائق النبوية وعصر الراشدين) ده‌ڵێت كۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوورییه‌ له‌ دنیادا كه‌ نووسراوه‌بێت، ئێمه‌ له‌وێدا سه‌یرده‌كه‌ین وه‌كو یه‌ك (لليهود دينهم وللمسلمين دينهم)، ئه‌ی ره‌بتیان به‌یه‌وه‌ چیه‌، ئه‌وانه‌ (إن اهل هذه وثيقة يودون على من دهم يثرب)

وڵاتی هه‌مووانه‌ هه‌ر كه‌سه‌ به‌دینی خۆی ئه‌وه‌ی ئێستا پێی ده‌ڵێن كۆنفیدراڵیش بووه‌، چونكه‌ جوله‌كه‌ له‌ رووی ئابووریه‌وه‌، له‌ رووی سیاسیی، له‌ رووی ئیداری، له‌ رووی سه‌ربازیشه‌وه‌ شتی خۆیانیان بووه‌، به‌ڵام به‌رگری پێكه‌وه‌یشیان هه‌بووه‌ له‌ وڵاتدا، ئه‌گه‌ر نا جوله‌كه‌ له‌ رووی ئابووریه‌وه‌ خۆیان سه‌ربه‌خۆبوون، له‌ رووی ئیدارییه‌وه‌ بازاڕی خۆیان و كاروباری ئیداری خۆیان هه‌بووه‌، له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت نابێت هیچ زانایه‌ك بگۆڕدرێت، ده‌ستكاری هیچ شتێكیان بكرێت، نابێت هیچ كه‌س بچێته‌ بازاڕیانه‌وه‌ به‌بێ‌ مۆڵه‌تی خۆیان، كه‌واته‌ به‌مانای وشه‌ ئیسلام وه‌كو  یه‌ك سه‌یری خه‌ڵكه‌كه‌ی كردووه‌، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ دینیان چییه‌.

خاڵ: له‌ كوردستاندا ئایبنی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئیسلامه‌، به‌ڵام له‌ولاشه‌وه‌ كۆمه‌ڵێ ئایبنی تر هه‌یه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێت گفتوگۆی نێوانیان هه‌بێت یان نه‌بێت ؟ ئه‌گه‌ر هه‌بێت چۆنبێت؟

م. عه‌لی باپیر: پێغه‌مبه‌ران (درودی خوایان له‌سه‌ر بێت) دایالۆگیان كردووه‌ له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانی خۆیاندا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌، به‌ڵكو هیچ پێغه‌مبه‌رێك نه‌هاتووه‌ مه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی ده‌سته‌وستانكه‌ری هه‌بوبێت بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بۆی بسه‌لمێنێت كه‌ ئه‌و پیغه‌مبه‌ری خوایه‌، هه‌ر له‌خۆوه‌ ناڵێت من پێغه‌مبه‌رم ، پاشان ئه‌كه‌ر سه‌یری پێغه‌مبه‌ری خاته‌م بكه‌ین محه‌ممه‌د (درودی خوای له‌سه‌ ربێت)  له‌گه‌ڵ موشریكه‌كان وتووێژی هه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كان وتووێژی هه‌بووه‌، له‌گه‌ڵ مونافیقه‌كان بوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ شوێنكه‌وتووی پێغه‌مبه‌ری خاته‌مبین (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)  له‌راستیدا ده‌بێت هه‌میشه‌ ده‌ستپێشخه‌ربین، چونكه‌ ئه‌كه‌ر كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك بیانه‌وێت له‌ وڵاتێكدا بژین ده‌بێت چی بكه‌ن، هه‌رده‌بێت پێكه‌وه‌ وتوێژ بكه‌ن، هه‌رده‌بێت لێكتێبگه‌ن، ئه‌سڵه‌ن كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك له‌ وڵاتێكدا پێكه‌وه‌بژین، ده‌بێت پێكه‌وه‌ هاوكاربن، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك تێنه‌گه‌ن، ئه‌گه‌ر له‌یه‌ك حاڵی نه‌بن، ئه‌گه‌ر یه‌كدی نه‌خوێننه‌وه‌، ئه‌گه‌ر گوێ‌ بۆ یه‌كتر نه‌گرن، چاری تر چییه‌؟

خاڵ: ئه‌و كاته‌ی ئێوه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و هه‌ورامان بوون، په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ هاواریه‌كان چۆن بوو؟

م. عه‌لی باپیر: ده‌توانن له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ خۆیان ببرسن، ئێستاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیان نه‌پچڕاندووه‌، ئێستاش هه‌ندێكیان لێده‌ناسم، له‌گه‌ڵیان په‌یوه‌ندیم ماوه‌، هاموشۆمان ده‌كردن، هاموشۆیان ده‌كردین، ده‌بێت موسڵمان ده‌ستی له‌ هی هه‌مووكه‌س درێژتربێت بۆ هاوكاری، چۆن موسڵمانێك له‌ وڵاتێك كه‌مینه‌یه‌ له‌ وڵاتانی رۆژئاوا و رۆژ هه‌ڵاتڤن چاوی له‌وه‌نییه‌ كه‌ به‌چاوێكی وا سه‌یری بكه‌ن كه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاگای لێیبێت و مافه‌كانی بپارێزێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ و ئه‌وان زۆرترن، موسڵمان ده‌بێت له‌پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه‌ ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی لێبكرێت و ئاگای له‌ خه‌ڵكی دیكه‌بێت، ئه‌وكاته‌ی له‌وێبووم  (جه‌ماعه‌تی ئه‌نسار و جوندولئیسلام) ئه‌وانه‌ عه‌زیه‌تیان ده‌دان، ده‌هاتن بۆ لای ئێمه‌ سكاڵایان ده‌كرد قسه‌م له‌گه‌ڵداده‌كردن، ده‌موت كاكه‌گیان ئه‌وانه‌ عه‌زیه‌ت مه‌ده‌ن، زوڵمیان لێمه‌كه‌ن، موڵك و ماڵیان داگیرمه‌كه‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن، خۆ له‌ ئیسلامدا به‌وانه‌ ده‌وترێت چی، جارێ‌ ئه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وانه‌ پێیان ده‌وترێت هاووڵاتی، به‌ڵام كاتی خۆی پێیان وتراوه‌ (ژمی)، یانی په‌یمانیان له‌ ئه‌ستۆی موسڵماناندا هه‌یه‌ ده‌بێت سه‌ر و ماڵ و نه‌فس و ناموسیان بپارێزرێت، وه‌كو هی خۆیان، هه‌ندێك له‌ زانایان واده‌زانن ئه‌وه‌ هه‌ر قسه‌ی زانایانه‌، ئه‌و وشه‌یه‌ له‌فزی پێغه‌مبه‌ره‌ (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌ ده‌فه‌رموێت

(لهم مالنا وعليهم ما علينا)،

ئه‌وه‌ ده‌قی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ره‌ (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ نه‌سرانییه‌كانی نووسیوه‌ هه‌مان ماف كه‌ ئێمه‌ هه‌مانه‌ ئه‌وانیش هه‌یانه‌، ئه‌رك كه‌ ئێمه‌ له‌سه‌رشانمانه‌ واته‌ ئه‌ركی نیشتیمانی نه‌ك ئه‌ركی دینی، ئه‌وانیش له‌سه‌ر شانیانه‌.

خاڵ: كه‌ ئه‌و ده‌قانه‌ هه‌یه‌، بۆچی ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی سارد هه‌رچۆنێك هه‌بێت له‌ نێوان ئه‌وانه‌ی پێیان ده‌وترێت ئیسلامی و له‌ نێوان ئایینه‌كانی تردا هه‌یه‌؟

م. عه‌لی باپیر: ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندی سارد هه‌بێت خه‌تای موسڵمانانه‌، وه‌كو وتم موسڵمانان ده‌بێت ده‌ستپێشخه‌ربن، من خۆم هه‌وڵمداوه‌، ده‌ڵێم دیاره‌ موسڵمانان ناحاڵین له‌ دینه‌كه‌یان، جاری  واش ده‌بێت ره‌نگه‌ له‌ ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ریشه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌می هه‌بێت مه‌رج نییه‌ كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ هه‌ر هی موسڵمانان بێت هه‌رچه‌نده‌ موسڵمان لێی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ده‌ستپێشخه‌ربێت بۆ چاكه‌كاری.

خاڵ: جه‌نابت ده‌ڵێیت له‌ ئیسلامدا ئازادی ته‌واو هه‌یه‌، ئه‌ی چی ده‌ڵێیت له‌باره‌ی ئه‌و فه‌رموده‌ی 

(من بدل دينة فاقتلوة)؟

م. عه‌لی باپیر: من له‌و باره‌یه‌وه‌ له‌ به‌رگی دووه‌می ئیسلام و ده‌وڵه‌تداریدا روونمكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا وای فه‌رمووه‌ له‌ جه‌وێكدایه‌ تۆده‌بێت بهێنیت سیاقه‌كه‌ی سه‌یر بكه‌یت، ئه‌وكاته‌ هه‌ركه‌سێك وازی له‌ ئیسلام هێناوه‌ یه‌كسه‌ر په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ ئه‌هلی كوفره‌وه‌ سه‌نگه‌ری له‌ ئیسلام گرتووه‌ (من بدل دينة فاقتلوة)، واته‌ هه‌ركه‌سێك وازی له‌ ئیسلام هێنا و  په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ ئه‌هلی كوفره‌وه‌ چووه‌ سه‌نگه‌ری ئه‌وانه‌وه‌، بۆیه‌ زانایان وتویانه‌ (يقتل بسبب خروجه على الاسلام وليس بسبب من الاسلام)

بۆیه‌ ده‌كوژرێت كه‌ دژی ئیسلام چوه‌ته‌ده‌رێ‌ نه‌ك له‌ ئیسلام چوه‌ته‌ده‌رێ‌، یانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر له‌ ئیسلام ده‌گرێت خوێنی حه‌لاڵ ده‌بێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئیسلام چوه‌ته‌ده‌ر.

من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ی باوه‌ له‌ نێو موسڵماناندا له‌ناو زۆر له‌زانایاندا حه‌قیقه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كه‌ روویداوه‌، ده‌گونجێت پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بۆ خۆی بفه‌رموێت هه‌ركه‌سێك دینه‌كه‌ی خۆی گۆڕی بیكوژن، كه‌چی خۆشی جێبه‌جێی نه‌كات و به‌قسه‌كه‌ی خۆی ره‌فتار نه‌كات؟ ناگونجێت، من له‌و نامیلكه‌یه‌دا باسمكردووه‌، خوای په‌روه‌ردگار به‌ده‌قی ئایه‌ت 

دةفةرمويَت (وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ قُلْ أَبِاللّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِؤُونَ ، لاَ تَعْتَذِرُواْ قَدْ كَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ) ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت دووڕووه‌كان ده‌ڵێن ئه‌وه‌گاڵته‌مان ده‌كرد و قسه‌ی رێمان ده‌كرد، بڵێ‌ ئایا گاڵته‌ به‌ خوا و ئایه‌ته‌كانی خوا و به‌ پێغه‌مبه‌ر  ده‌كه‌ن،  عوزر مه‌هێننه‌وه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی ئیمانتان هێنا كافر بوون،  پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت ) كوشتونی؟ نه‌خێر، ئه‌گه‌ر بڵێن ئه‌وه‌ ئیمانه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ له‌ دڵدا، به‌ڵام هه‌ر له‌ ستوره‌تی ته‌وبه‌دا (يحلفون بالله ما قالوا ولقد قالوا كلمة الكفر وكفروا بعد إسلامهم).

ئه‌گه‌ر ئیمان نهێنی بێت، خۆ ئیسلام ئاشكرایه‌، ده‌فه‌رموێت سوێند ده‌خۆن وایان نه‌وتووه‌ وشه‌ی كوفریان وتووه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمان بوون كوفریان كردووه‌، پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كه‌سی كوشتووه‌؟ نه‌خێر، باشه‌ ده‌گونجێت به‌ خه‌ڵكی بفه‌رموێت هه‌ركه‌سێك دینه‌كه‌ی خۆی گۆڕی بیكوژن، به‌ڵام له‌به‌رچاوی خۆی خه‌ڵك دینی خۆی گۆڕی نه‌یانكوژێت؟ كه‌واته‌ یان پێغه‌مبه‌ر ( درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ئه‌وه‌ی نه‌فه‌رمووه‌ یان ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی فه‌رمووه‌ ئه‌وه‌ موجمه‌له‌، ته‌فسیله‌كه‌ی تری له‌ فه‌رموده‌یه‌كی تردایه‌، كه‌ هه‌ركه‌س واز له‌ دینه‌كه‌ی دێنێت و له‌ كۆمه‌ڵی موسڵمانان جیابێـه‌وه‌، له‌سه‌ر وازلێهێنانی دینه‌كه‌ی ناكوژرێت، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كوژرێت ده‌چێته‌ سه‌نگه‌ری دوژمنانه‌وه‌، له‌وێ‌ سه‌نگه‌ر له‌ ئیسلام ده‌گرێت، زانایان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كوفره‌كه‌ی بكوژرێت ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ ئیسلام بڕیارده‌دات ئه‌هلی كیتاب سه‌رانه‌ بده‌ن و له‌سه‌ر دینه‌كه‌یان بمێنه‌وه‌، مورته‌د مونافیق و بۆیان هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا بژین چ سه‌رانه‌ بدات چ نه‌دات، به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌گه‌ڵی رێكده‌كه‌وێت مادام موسالیم بێت،بۆچی؟ چونكه‌ یان ده‌بێت بڵێت خه‌ڵك بۆی هه‌یه‌ بژی له‌ سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا، یان ده‌بێت بڵێت زۆری لێده‌كرێت، كه‌ زۆری لێده‌كرێت كافرێك به‌زۆر نابێته‌ موسڵمان، ده‌بێته‌ مونافیق، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَنْ تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا) خۆ ئه‌گه‌ر ئیسلام هه‌ر ناچار بگرێت ته‌حه‌مولی مونافیقان بكات یان هی كافران، كافره‌كه‌ی پێ‌ ئه‌هوه‌ن تره‌، چونكه‌ له‌ قورئاندا خوای گه‌وره‌ به‌ دووڕوه‌كان ده‌فه‌رموێت  له‌پله‌ی خواره‌وه‌ی ئاگردان، چونكه‌ ئه‌وان زۆر به‌زه‌رتربوون، كه‌واته‌ ئیسلام ناچێت خه‌ڵك ناچار بكات بیكاته‌ مونافیق، یانی موسته‌حیله‌ شتی وا، جوله‌كه‌یه‌ك هاته‌ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر  (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) وتی ئه‌ی موحه‌ممه‌د ئه‌و دینه‌ی كه‌ من وه‌رمگرتووه‌ له‌ تۆ، بۆ من هه‌ر به‌ڵایه‌، فه‌رموی بۆ؟ وتی: له‌وه‌ته‌ی ئه‌و دینه‌م وه‌رگرتووه‌ نه‌خۆشده‌بم و ماڵ و منداڵم واو وا. فه‌رموی ئارامی له‌سه‌ر بگره‌، وتی ده‌تده‌مه‌وه‌، وتی ئارامی له‌سه‌ر بگریت چاكتره‌. وتی نه‌وه‌ڵڵا ده‌تده‌مه‌وه‌، نه‌یفه‌رموو وه‌رن بیكوژن فه‌رموده‌ی سه‌حیحه‌، فه‌رموی باش. دوایی فه‌رمووی (إن المدينة تنفي خبثها  كما ينفي الكير خبثها)

وه‌كو چۆن موشه‌ده‌مه‌ ژه‌نگو و ژاڵه‌ له‌ ئاسن ده‌كاته‌وه‌ مه‌دینه‌ ئاوا پیسی خۆی ده‌رده‌هاوێت، فه‌رموی بڕۆ ئاره‌زوی خۆته‌.

خاڵ: ئه‌ی چۆن وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ ده‌ده‌یته‌وه‌ ده‌ڵێن مورته‌د ده‌كوژرێت؟ 

م. عه‌لی باپیر: ئه‌وه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ده‌بێت جه‌ریمه‌یه‌كیان كردبێت به‌خیانه‌ی گه‌وره‌ له‌ قه‌ڵه‌م بدرێت، موسته‌حه‌قی كوشتن بن به‌هۆی ئه‌و جه‌ریمه‌یه‌وه‌، ئیمامه‌كان، سوفیانی سه‌وری ئه‌وزاعی كۆمه‌ڵێك له‌ زانایان ده‌ڵێن مورته‌د ناكوژرێت مه‌گه‌ر (محاریب بێت) پاشان له‌ناو زانایاندا خیلاف هه‌یه‌ حوكمی كوشتنی مورته‌د حه‌ده‌ یان ته‌عزیره‌، پاشان ده‌ڵێن ئافره‌ت نابێت بكوژرێت، خیلافی له‌سه‌ره‌، كه‌واته‌ پیاوه‌كه‌ ده‌كوژرێت له‌سه‌ر كوفره‌كه‌ی ناكوژرێت، ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی عه‌قیده‌یه‌ پیاو و ئافره‌تی لاوه‌كو یه‌كن،  پیاوه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌كوژرێت، چونكه‌ موحاریبه‌ به‌ڵام ئافره‌ته‌كه‌ ئه‌هلی حه‌رب نییه‌.

خاڵ: ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ی له‌ كوردستاندا ئه‌مری واقیعه‌ موسڵمان هه‌یه‌، ئه‌هلی ئاینه‌كانی دیكه‌ش هه‌ن ئایا پێكه‌وه‌ چیبكه‌ن باشه‌؟

م. عه‌لی باپیر: له‌ سوره‌تی (ال عمران)  خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت

(يا أهل الكتاب تعالوا إلى كلمة سواء بيننا وبينكم ألا نعبد إلا الله ولا نشرك به شيئا ولا يتخذ بعضنا بعضا أربابا من دون الله فإن تولوا فقولوا اشهدوا بأنا مسلمون) ده‌فه‌رموێت بڵێن ئه‌ی خاوه‌ن كتێبه‌كان وه‌رن بۆ شتێك كه‌ خاڵی هاوبه‌شه‌، جگه‌ له‌ خوا نه‌په‌رستین، هیچ شتێك نه‌كه‌ینه‌ هاوبه‌شی، هه‌ندێكمان، هه‌ندێكمان له‌جیاتی خوا نه‌كه‌ینه‌ په‌روه‌ردگار، ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد بڵێن ئێوه‌ شاهیدبن ئێمه‌ موسڵمانین. بۆ خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان من پێموایه‌ له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌دا پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی دینن موسڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه‌ موسڵمانان ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن، بۆ یه‌زیدیه‌كان، بۆ نه‌سرانیه‌كان، بۆ سابیئه‌ ئه‌گه‌ر لێی بێت، هاوارییه‌كان، هه‌ندێك له‌ هاواری و كاكه‌یی خۆیان به‌ موسڵمان ده‌زانن، هه‌ندێكیان هاتوون بۆلای من، خۆیان به‌ موسڵمان ده‌زانن، من پێموایه‌ ده‌بێت موسڵمان ده‌ستیان بۆ درێژبكات، بڵێن كاكه‌ وه‌رن با دیالۆگ بكه‌ین، ئێمه‌ خاڵی هاوبه‌شمان زۆرن، هه‌مومان بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئه‌م كه‌ون و كائیناته‌ خاوه‌نێكی هه‌یه‌ كه‌ خوایه‌، هه‌موومان بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ خوا پێغه‌مبه‌رانی ناردوون، هه‌مومان بڕوامان به‌ زیندووبونه‌وه‌ و سزا و پاداشت هه‌یه‌، هه‌موومان بڕوامان به‌ حه‌ڵاڵ و حه‌رام هه‌یه‌، هه‌موومان بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌خلاقی تێدابێت،  هه‌موومان بڕوامان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵێك محه‌ره‌مات هه‌یه‌ كه‌ نابێت بكرێت، قه‌تل و دزی و شتی پیس و خراپ،   وه‌رن با ئه‌وانه‌ بكه‌ینه‌ خاڵێ‌ هاوبه‌ش بۆ هاوكاری نێوانمان، ئێمه‌ی موسڵمان خوا  له‌سه‌ری پێویست كردووین وابكه‌ین  ( وتعاونوا علی البر والتقوا) بۆ زانیاریت ئه‌م رسته‌یه‌ یانی هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر چاكه‌كاری و پارێزكاری، ده‌زانی ئه‌م رسته‌یه‌ له‌ چ سیاقێكدا هاتووه‌، ئایه‌تی ژماره‌ دووی سوره‌تی (المائدة) كة باسى هةلَسوكةوت و مامةلَةكردن لةطةلَ موشريكةكان دةكات  دةفةرمويَت (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ ۚ أُحِلَّتْ لَكُمْ بَهِيمَةُ الْأَنْعَامِ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ غَيْرَ مُحِلِّي الصَّيْدِ وَأَنْتُمْ حُرُمٌ ۗ إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ مَا يُرِيدُ/ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تُحِلُّواْ شَعَآئِرَ اللّهِ وَلاَ الشَّهْرَ الْحَرَامَ وَلاَ الْهَدْيَ وَلاَ الْقَلآئِدَ وَلا آمِّينَ الْبَيْتَ الْحَرَامَ يَبْتَغُونَ فَضْلاً مِّن رَّبِّهِمْ وَرِضْوَاناً وَإِذَا حَلَلْتُمْ فَاصْطَادُواْ وَلاَ يَجْرِمَنَّكُمْ شَنَآنُ قَوْمٍ أَن صَدُّوكُمْ عَنِ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ أَن تَعْتَدُواْ وَتَعَاوَنُواْ عَلَى الْبرِّ وَالتَّقْوَى وَلاَ تَعَاوَنُواْ عَلَى الإِثْمِ وَالْعُدْوَان موشريكةكان كة ديَن بؤ بةيتى حةرام ريَطريان ليَمةكةن بة هؤى رق هةستانتان لة كؤمةلَيَك كة كاتى خؤى ئةوان ئيَوةيان لة مزطةوتى حةرام دةطيَرِايةوة، واتة ئةوان (موشريكةكان كاتيَك مزطةوتى حةرام لةذيَر  ركيَفى ئةواندا بوو ئيَوةيان دةطيَرايةوة بضن بؤ حةج و عةمرة، با رقهةلَسانتان ليَيان لة كاردانةوةدا ئيَوةش ريَ لةوان مةطرن، بابيَن هاوكاريشان لةطةلَدا بكةن لةسةر هةرضى كاريَك ضاكةكار و ثاريَزكاريية، بةلآم لة طوناح و دةستدريَذى هاوكارى مةكةن، من ثيَمواية دةبيَت لة واقيعى ئةمرِؤى هةريَمى كوردستاندا هةموو ئةوانةى خؤيان بة خاوةن دين و كتيَبيَكى ئاسمانى دةزانن يان خاوةن ئةو بةها بةرزانةن كة ثيَغةمبةران هيَناويانة، بيَن بؤ خالَة هاوبةشكاكانيان بطةرِيَن، خالَةكانيان زؤرن، هةركةسةش تايبةتمةنديكانى خؤى دةبيَت ئيحترامى ليَبطيريَت و تايةبتمةنديةكانى خؤى بثاريزيَت .

خالَ: لة دةولَةتى ئيسلاميدا ضؤن مامةلَة لةطةلَ ناموسلَماندا دةكريَت؟

م. عةلى باثير: لة شويَنى ديكةدا بة تيَروتةسةلى ئةو بابةتةم روونكردووةتةوة، ليَرةدا بةكورتى ئةم ضةند خالَة دةلَيَم:

1- دادطةريي: ثةروةردطار دةفةرمويَت (وامرت ان اعدل بينكم) كةواتة فةرمان بة ثيَغةمبةرى خوا كراوة كة دادطةر بيَت لةطةلَ هةموواندا، لةطةلَ ناموسلَمانةكاندا و لة نيَوان موسلَمان و موسلَمانانيشدا.

2- ضاكةكردن و هاوكاريكردنيان (لا ينهاكم الله عن الذين لم يقاتلوكم في الدين ولم يخرجوكم من دياركم أن تبروهم وتقسطوا إليهم).

3- يةكسانى رةها

له‌نێوان ئه‌وان و موسڵماناندا له‌ بواری قه‌زادا، له‌ چه‌ند شوێندا من به‌سه‌رهاتی (گعمه‌ بن ابیرق)ی مونافیق و كابرای جوله‌كه‌م گێڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ ناحه‌ق بوختانی دزیكردنی دابوه‌ پاڵی، كه‌چی خوای گه‌وره‌ (11) ئایه‌تی له‌ سوره‌تی (النسا‌و) نارده‌ خواره‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن  له‌ جوله‌كه‌كه‌، ئه‌ویش ئایه‌ته‌كانی (105 -115)یه‌.

4- هه‌موو گروپێكی ناموسڵمان ئازادی ته‌واویان هه‌یه‌ بواری ئاینداری خۆیان و جێبه‌جێكردنی په‌رستشه‌كانیاندا به‌و شێوه‌یه‌ی دینه‌كه‌ی خۆی لێی ده‌وێت.

5- به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سته‌م و ده‌ستدرێژی ناكرێته‌ سه‌ریان، پێغه‌مبه‌ری خوا 

دةفةرمويَت (من آذى ذمياً فأنا خصمه ومن كنت خصمه خصمته يوم القيامة).

6- بؤ كةس نيية سوكايةتيان ثيَبكات بة تايبةتى بة ئاين و ثيرؤزيةكانيان (ولا تسبوا الذين يدعون من دون الله فيسبوا الله عدوا بغير علم).

7- هيض كةسيَكيان ناضار ولآت و شار بةجيَهشتن ناكريَت، هةروةها نابيَت دةستوةردان بكريَتة سةر تايبةتمةندية نةتةوةيةكانيان، بةتايبةت تايبةتتمةندى كةمايةتييةكان (ياايها الناس انا خلقناكم من ذكر وانثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعرفوا).

8- هةموو هاوولآتيةكى دةولَةتى ئيسلامى مافى خؤيةتى بةريَزةوة بذى و هةر جؤرة ثيشةيةك هةلَبذيَريَت، بةو مةرجةى زةرةرى ئةوانى دى تيانةبيَت، ئةوةشى تواناى خؤذياندنى نةبوو، ئةركى ئةركى كؤمةلَطة و دةولَةتة هاوكارى ذياندنى بيَت، ئةمة بؤ هةموو موسلَمان و ناموسلَمانيَكة.

9- لة بوارى مامةلَةى كؤمةلآيةتيشدا ئةوا لةسةر موسلَمانان ثيَويستة زياد لة موسلَمان ريَز لة ناموسلَماناان بطرن، يان هة نةبيَت وةك ئةوان ريَزيان ليَبطرن.

خالَ: دوو ثرسيار لةسةر ئةم خالآنة دروست دةبيَت، يةكةم ئةو فةتواية ضى  ليَدةكةيت كة دةلَيَت: نابيَت لة ثيَشةوة سةلاميان ليَبكةيت؟

م. عةلى باثير: ئةو فةتواية زياتر كاردانةوةى ئةو واقيعة سياسيي و كؤمةلآيةتييةى ئةو كاتةى فةتواكة بووة، ئةوة قسةى زانايانة نةك فةرمودةى خوا و ثيَغةمبةرى خوا، ئةويش لةبةر واقيعيَكدا كة خؤيان تيايدا ذياون، كة جولةكة و نةسرانى دذايةتى موسلَمانيان كردوةو جةنطةكانى خاضثةرستانيان دذى موسلَمانان برةثاكردوة. ئةطةر نا ئةسلَة شةرعيةكة وانيية، ضونكة ئايةتةكة دةفةرمويَت (واذا حييتم بتحية فردوا باحسن منها او ردوها) يان (وقولوا لناس حسنا).

خالَ: ئةى فةتواى ئةو زانايانةى كة دةلَيَن هةموو ئةو ئايةتانةى باس لة ثيَكةوةذيان دةكةن بة ئايةتى (فاقتلوا المشركين حيث وجدتموهم وخذوهم واحصروهم واقعدوا لهم كل مرصد) كةثيَى دةوتريَت ئايةتى (السيف) حوكمةكةيان سرِاونةتةوة؟

م. عه‌لی باپیر: له‌گه‌ڵ رێزم بۆ هه‌موو ئه‌و زانایانه‌، وابینم به‌هه‌ڵه‌دا چوون له‌و ئایه‌ته‌ی كه‌ كردوویانه‌ته‌ به‌ڵگه‌ كه‌ خراپ تێگه‌شتنیانه‌ له‌و ئایه‌تانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن سڕاونه‌ته‌وه‌! ئه‌گه‌ر بڵێن سڕینه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ به‌ بۆچوونی من نه‌سخ به‌م مانا زاراوه‌ییه‌ی ئێستا هه‌ر نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ئایه‌ت هه‌ن سڕینه‌وه‌یان بۆ نییه‌ بۆ نمونه‌ (ولو شا‌و ربك ڵامن من فی اڵارچ كلهم جمیعا أفأنت تكره الناس حتی یكونوا مۆمنین) دیاره‌ ویستی په‌روه‌ردگاریش ره‌هایه‌ و نابه‌سترێته‌وه‌ به‌هیچ شتێكه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یویستووه‌ هه‌مویان باوه‌ڕبهێنن، كه‌واته‌ چۆن كه‌سی تر ئه‌و ویسته‌ی ده‌بێت؟

جگه‌له‌وه‌ش یه‌كێك نه‌یه‌وێت موسڵمان ببێت و تۆ زۆری لێبكه‌یت، ئه‌وكاته‌ ده‌بێته‌ مونافیق، كه‌ له‌ كافر خراپترن (ان المنافقین فی الدرك الاسفل من النار) جاچۆن ده‌بێت كه‌سێك له‌ خراپه‌وه‌ بۆ خراپتری ببه‌یت؟

خاڵ: ئایا دروسته‌ به‌ ناموسڵمانێك بوترێت برا؟

م. عه‌لی باپیر: جاری واهه‌یه‌ خه‌ڵكه‌ ئیسلامییه‌كه‌ی ئێمه‌ ئه‌گه‌ر وتت: برایانی عه‌لمانی، برایانی شیوعی، برایانی مه‌سیحی، برایانی جوله‌كه‌، واده‌زانێت له‌ دین ده‌رچوی! بێگومان ئه‌وه‌ وانییه‌، ئه‌مه‌ به‌گوێره‌ی عورف و باو زۆر جار وایه‌، به‌وان ده‌ڵێین براده‌ر، به‌ڵام له‌راستیدا ئه‌گه‌ر بشڵێین برا هیچ ئیشكالی شه‌رعی نییه‌، چونكه‌ برایه‌تی دینی هه‌یه‌ و برایه‌تی دنیایش هه‌یه‌، برایه‌تی دینی و عه‌قیده‌یی هه‌یه‌ و برایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و نه‌ژادیش هه‌یه‌، باته‌ماشای ئه‌م ئایه‌تانه‌ بكه‌ین: (وإلی عاد أخاهم هودا قال یاقوم اعبدوا الله) مانای وایه‌ خوایان نه‌په‌رستوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودا ده‌فه‌رموێت: بۆ گه‌لی عاد هودی برایانمان نارد، بۆچی برایان بووه‌؟ چونكه‌ له‌ نه‌ژاد و ره‌چه‌ڵه‌كدا بریان بووه‌ هه‌روه‌ها له‌ سوره‌تی (اعراف)دا باسی: نوح، هود، ساڵح، لوت، ده‌كات و بۆ هه‌موویان ده‌فه‌رموێت برایان.

جا هةنديَك خةلَكى خؤشمان واحالَى بوة، وادةزانىَ بة خةلَكى ديكة بلَيَين برا، كةواش نيية لةراستيدا براية، هةرنةبيَت لة مرؤظايةتيدا.

فۆتۆ : حه‌یده‌ر موزه‌فه‌ر